Accessibility links

ئێران بەڵێن دەدات پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بکات


ئێران وتی لە ماوەیەکی کەمدا ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات و بەوەش ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان بۆی دیاریکراوە، ئێران بەم هەنگاوەی پێشێلکارییەکی گەورە دەکات لە ڕێکەوتنەکەدا و پێدەچێت ئەمەریکا وەڵامدانەوەیەکی بەهێزی هەبێت سەبارەت بەم بڕیارەی ئێران.

وەکو ئاماژەیەک بۆ زیادبوونی گرژییەکان، فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا کە بەشداری لە ڕێکەوتنەکەدا ترسی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئێران.

بەرپرسانی باڵای ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیان تاران بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا ئەگەر وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەدا ئێران نەپارێزن لە سزاکانی ئەمەریکا.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی بەهرۆز کەمالوەندی وتی " ئێمە تەواو ئامادەین هەرچەندێک بمانەوێت یۆرانیۆم بپیتێنین."

وتیشی " دوای چەند کاتژمێرێکی کەم ئەرکە تەکنیکییەکان تەواو دەبن و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لە سەدا 3.67 دەست پیدەکات، بەیانی زوو کاتێک دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نموونەکەی بەدەست دەگات ئێمە لە سەدا 3.67 مان تێپەڕ کردووە." جێی ئاماژەیە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئێران تاوەکو لە سەدا 3.67 دەتوانێت یۆرانیۆم بپیتێنێت.

لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی ئەم هەنگاوە زۆر مەترسیدارە و دووبارە داوای لە ئەوروپا کردەوە سزا بسەپێنن بەسەر تاراندا.

ناتانیاهو وتی " پیتاندنی یۆرانیۆم یەک هۆکاری هەیە، ئەویش دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG