Accessibility links

بەرپرسێکی ئێران: ئێران دەست دەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی %5


سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەکبەر ساڵحی ئاماژەی بەوەدا تاران دەست دەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی لە سەدا پێنج لە کارخانەی ناوەکی فۆردۆ کە لەژێر زەویدایە، وتیشی ئەگەر پێویست بکات کۆماری ئیسلامی لەتوانایدا هەیە یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی لە سەدا 20 بپیتێنێت.

دەزگای هەواڵی تەڵەبە لە زاری ساڵحیەوە بڵاویکردەوە " سبەینێ لە فۆردۆ یۆرانێۆم بۆ ڕێژەی لە سەدا پێنج دەپیتێنین، ئێستا توانای تەواومان هەیە هەتاوەکو لە سەدا 20 یۆرانیۆم بپیتێنین بەڵام ئەگەر پێویست بکات ئەوا دەتوانین بەرهەمی بهێنین."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند ئێران دەستدەکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە کارخانەیەکی ناوەکی ژێرزەمین لە باشوری تاران و ئەمەش نوێترین هەنگاوی ئێرانە بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG