Accessibility links

دوکتور عەلیار دەڵێت، ئەگەر پێشی ئێران ئاواڵا بێت، دەتوانێت تا دوو بۆ سێ ساڵی دیکە چەکی ناوکی ساز بکات


ناوەندی ناوکی شاری ئەراک، ئێران ٢٣ی مانگی ١٢ی ٢٠١٩ی زاینی
ناوەندی ناوکی شاری ئەراک، ئێران ٢٣ی مانگی ١٢ی ٢٠١٩ی زاینی

لە دەمێکدا ئاڵۆزی لە سەر بەرنامەی ناوکی ئێران و گوشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە، شەمە وەک تەلەڤزیونی ئێران رایگەیاند، سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازی ئەنجام داوە کە موشەکی بالستیکی دژە کەشتی جەنگی لە ئوقیانووسی هیند دا تاقیکردەوە.

لە ئەم پەیوەندییەدا، سەبارەت بە هوشداری وڵاتانی زلهێزی ئەورووپایی بە ئێران، دوکتور ئاوات عەلیار، بەرپرسی بەشی فیزیکی پزشکی لە وەزارەتی کار و باری جەنگاوەرە دێرینەکان لە شاری هوستن لە ئەیالەتی تەکزاس دەڵێت، لایەنی بەرامبەری ئێران، ئەمەریکایە نەک ئەورووپاییەکان. بەشێکی مەبەستی ئێران ئەوەیە کە لە ئەگەری وتووێژەکان "بە دەستێکی پڕەوە بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ."

هەروەها دەشڵێت، لایەنێکی تری ڕەنگە ئەوە بێت کە ئێران بەرەنگاری لە بەرامبەر ئەمەریکادا بکات بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو هەڵوێستە بکاتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی هەیبووە.

دوکتور ئاوات عەلیار
دوکتور ئاوات عەلیار

دوکتور عەلیار پێی وایە ئەگەر هەر وڵاتێک تا ڕادەیەک دەرفەتی زانستی هەبێت، بۆی هەیە بتوانێت چەکی ناوکی ساز بکات، لە بەر ئەوەیکە زانستی سازکردنی چەکی ناوکی ماوەی ٦٠ بۆ ٧٠ ساڵە بڵاوبۆتەوە و گەلێک وڵاتی جیهانیش لە نێویان دا پاکستان و هیندوستان و ئیسڕایل خاوەنی ئەو چەکەن. ئەو جەخت دەکات، "ئەگەر پێشی ئێران ئاواڵابێت و هەوڵ و کۆششی بخاتە سەر، دەتوانێت تا دوو بۆ سێ ساڵی دیکە [ئەو چەکە] درووست بکات."

لە هەمان کاتدا، دوکتور عەلیار بە دووری دەزانێت لە هەل و مەرجی ئێستا دا ئەمەریکا لە سەر مەسەلەی ناوکی وتووێژ لە گەڵ ئێرانێ بکات، چونکە ئەگەر ئەو کارە بکات لە بەرژەوەندی ئێران دا دەبێت و لە بەرئەوەش کە "ئێستا ئەمەریکا باڵا دەستە."

سەرەڕای ئەمانەش، وەک ئەو شارەزایە پێش بینی دەکات، ئەگەر ئێران بزانێت کە ئەمەریکا لە سەر وتووێژ جیدییە، ئەوە ئێران بۆ وتووێژ ئامادە دەبێت، بەڵام ئەمەریکا دەتوانێت ئیمتیازی زیاتر لە ئێران وەربگرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:20 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG