Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەر بەرنامەی ناوکی تاران بە "بێمانا" ناودێر دەکات


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیاندنێکی فەرەنسای ڕەتکردەوە لەسەر ئەوەی تاران لە پرۆسەی دروستکردنی چەکی ناوکیدایە، و بە "تەواوەتی بێمانا" ناودێری کرد.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئێڤ لێ دراێن لە وتووێژێکیدا لەگەڵ گۆڤاری لو دیمانچ کە لە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت ئێران توانایی چەکی ناوکی پتەودەکات و پێویستە تاران و واشنتن بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015.

زەریف لە تویتێکدا کە تیایدا ئاماژەی بە هاوشانە فەرەنساییەکەی کردووە دەڵێت " هاوکاری بەڕێز: تۆ بە چک فرۆشتن بە تاوانبارانی شەڕی سعودی دەستتکردن بە کاری وەزارەتەکەت. خۆت دوور بگرە لە شتی تەواو بێمانا لەسەر ئێران."

حکومەتەکەی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەلایەن چەند وڵات و گروپەکانی مافی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێگیراوە لەسەر پشتیوانی کردنی لە کردارەکانی عەرەبستانی سعودیە و ڕێگەدان بەوەی ئەو چەکانەی بە ڕیازی فرۆشتووە ڕەنگە لە شەڕی یەمەندا بەکاربێن.

زەریف لە تویتەکەیدا ئاماژە بە پۆستی پێشتری لێ دراێن دەکات کاتێک وەزیری بەرگری وڵاتەکەبوو و دەڵێت " بەدواداچوونی ڕاستییەکان: تۆ هەرێمەکەمان ناسەقامگیر دەکەیت. وازبهێنە لە پاراستنی ئەو تاوانبارانەی ڕەخنەگرانیان بە میشاردەبڕن و قۆڵی ئێوە بۆ سەربڕینی منداڵانی یەمەن بەکاردەهێنن."

ئێران کە نکۆڵی لەوە دەکات هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ناوەکی دەدات ، ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی سێ لایەنی زلهێزی ئەوروپای ڕەت کردەوە کە هۆشداریاندایە کۆماری ئیسلامی لە دژی دەسپێکردنی کارکردن لەسەر سووتەمەنی کانزای یۆرانیۆم بۆ ڕایکتەرێکی توێژینەوە و ڕایانگەیاند ئەمە پێشێلکارییە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەو هەلومەرجی ڕژدی لەشکری لێدەکەوێتەوە.

زەریف ڕەخنەی لە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا گرت، کە لە ڕێککەوتنەکەدا لەگەڵ چین و ڕویسا ماونەتەوە، بۆ ئەوەی نەیانتوانیوە لە سالێ 2018 پەیڕەوەی ڕێککەوتنەکە بکەن لەوکاتەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ یەکلایەنانە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوەو سزاکانی بەسەرئێراندا سەپاندەوە.

سەرۆکی هەڵبژێردراو جۆو بایدن، کە لە 20 ی ئەم مانگە سوێندی یاسایی دەخوات، بەڵێنی داوە ئەمەریکا بگێڕێنێتەوە نێو ڕێککەوتنەکە " ئەگەر ئێران بە توندی دەستبکاتەوە بە وابەستەبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە" کە بەپێی ئەوە پێویستە ئێران چالاکییە ناوکییەکانی زۆر سنوردار بکات لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەری.

لەبەرامبەر ڕێبازی " ئەوپەڕی فشاری" سەرۆک ترامپ ، ئێران وردە وردە بەسێکی زۆری بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنەی شکاند. بڵام تاران دەڵێت دەشێت دەستبەجێ ئەو هەنگاوانە بگێڕێتەوە ئەگەر سەرەتا واشنتن سزاکان لادات.

XS
SM
MD
LG