Accessibility links

ئێران دەڵێت ئەگەر ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێتەوە ئەوا دەست دەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە کارخانەی فۆردۆ


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا علی خامنەئی

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بەهرۆز کەمالوەندی وتی ئێران دەست دەکات بە پیتاندنی یۆرانیۆم ئەگەر لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بکشێتەوە کە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کراوە.

جێی ئاماژەیە ئێستا چارەنووسی ڕێکەوتنە ناوکیەکەی ساڵی 2015 دیار نیە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا لەو ڕێکەوتنە کشایەوە. وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە، ڕوسیا و چین و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا هەوڵدەدەن ڕێکەوتنەکە بپارێزن. ڕێکەوتنە ناوەکییەکە چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران سنووردار دەکات و لەبەرامبەردا سزا ئابوورییەکانی سەری بەرز دەکرێنەوە.

ئێران دوو کارخانەی گەورەی هەیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتنز و فۆردۆ. زۆربەی کارخانەی نەتنز دەکەوێتە ژێر زەوییەوە و فۆردۆش لەناو شاخێکدا نێژراوە و باوەڕ وایە ڕووبەڕەکەی زۆر فراوان و قوڵ بێت کە ئەوەش لە هێرشی ئاسمانی دەیپارێزێت.

کەمالوەندی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کارەکان بە فەرمانی ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا علی خامنەئی دەست پێدەکەن.

کەمالوەندی وتی " لە ئێستادا فەرمانی ڕابەری باڵا جێبەجێکردنی بەرنامەکانە لەچوارچێوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا."

وتیشی " کاتێک فەرمانی دەرکرد دەستپێکردنی ئەم بەرنامانە لەدەرەوەی چوارچێوەی ڕێکەوتنەکەدا ڕادەگەیەنین بۆ زیندووکردنەوەی فۆردۆ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG