Accessibility links

زەریف: ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پێویستی بە هەنگاوی کرداری هەیە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف پێش ئەوەی ژاپۆن بەجێبهێڵێت و بەرەو چین بڕوات بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت پێویستە لەسەر هەموو ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەدا هەوڵ بدەن ڕزگاری بکەن چونکە تەنها پشتیوانیکردن لێی بە قسەکردن سوودی نیە.

هەفتەی ڕابردوو ئێران بە وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەی وت کە هەندێک لە بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا کەم دەکاتەوە دوای ساڵێک لە کشانەوەی ئەمەریکا و سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا. تاران داوای لە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە کرد ئابووری وڵاتەکە لە سزاکانی ئەمەریکا بپارێزن.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە زاری زەریفەوە بڵاویکردەوە " دەکرێت ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بپارێزرێت لەڕێی گرتنەبەری ڕێوشوێنی کردارییەوە نەک تەنها پشتیوانیکردن لێی بەس بە قسەکردن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG