Accessibility links

ڕۆحانی: ئێران پابەند دەبێت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان کردووە و هەروەها باسیان لە پابەندبووبی ئێران کردووە بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەوە.

ڕۆحانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیدا وتی " ئێران پابەند دەبێت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەوە کە گرنگە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان. تاران و تۆکیۆ دژی چەکی ناوەکین. ئێران جەنگ هەڵناگیرسێنێت بەڵام بە توندی وەڵامی هەر دوژمنکارییەک دەداتەوە."

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 1979 ەوە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمە یەکەمین سەرۆک وەزیری ژاپۆنە سەردانی ئێران بکات. ئابی لە نێوەندی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتندا گەیشتە ئێران بەهیوای ئەوەی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەم بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە پەیوەندییەکی هاوڕێیانە هەیە لە نێوان ئێران و ژاپۆندا و هەروەها ئابی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا هەیە.

لەلای خۆیەوە ئابی داوای لە ئێران کرد ڕۆڵێکی بنیادنەرانە بگێڕێت لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئارامیدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی ژاپۆن سوورە لەسەر ئەوەی هەوڵی تەواوی خۆی بدات بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی.

ئابی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا لە تاران وتی " لەنێوەندی گرژییەکاندا، پێویستە ئێران ڕۆڵێکی بنیادنەرانە بگێڕێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تاوەکو ململانێکان زیاد نەبن و پێکدادان ڕوونەدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG