دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە هاوتا فەڕەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی ڕاگەیاندووە ڕێوشوێنە ئابوورییە پێشنیارکراوەکانی ئەوروپا بۆ قەرەبووکردنەوەی کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە داواکارییەکانی ئێران جێبەجێ ناکات.
دەزگاکە لە زاری ڕۆحانییەوە بڵاویکردەوە " ئەو ڕێوشوێنەی ئەوروپا پێشنیاری کردووە هەموو داواکارییەکانمان جێبەجێ ناکات."
ڕۆحانی وتی تاران هیودارە کاتێک وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ڕۆژی پێنجشەممە کۆدەبنەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا، ئەو کاتە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکەدا بکرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز