سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ره دهرزیـیهکیش له ڕێڕه‌وی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی پاشگه‌ز نابێته‌وه.
ئه‌م گوته‌یه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پاش ئه‌و ڕاپـۆرته دێت که دوێنێ سێشه‌ممه له لایه‌ن ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه بڵاوکرایه‌وه و تیایدا مه‌ترسیـیه‌کانی پـترکردووه سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئێران بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
سه‌رۆکی ئێران هه‌روه‌ها ناوه‌رۆکی ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه له‌و ده‌مه‌ی قسه‌ی له ڕێـپـێوانێـکدا ده‌کرد که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئێرانه‌وه په‌خشکرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA گوتی زانیاری باوه‌ڕپـێـکراوی هه‌یه که ئێران چه‌ند کارێـکی کردووه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که له ڕاپـۆرته‌که‌یدا نێگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌و زانیاریـیانه نیشـانداوه که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئێران کاری له‌سه‌ر دیزاینێـکی چه‌کی ناو‌کی کردووه، له‌وانه تاقیکردنه‌وه‌ی پـێـکهاته‌کان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له مێژه‌وه هه‌ندێـک له زلهێزه‌کانی جیهان گومانیان هه‌بووه که ئێران خواستێتی چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌ستبهێنێت، تارانیش لای خۆیه‌وه به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی ڕاپـۆرته‌که‌ی IAEA به جیدی نیگه‌رانیـیه‌کانی سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران پـترکردووه.
هاوکات فه‌ڕه‌نسـا گوتوویه‌تی پـێویسته زلهێزه‌کانی جیهان سـزای بێ پـێشـینه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنن ئه‌گه‌ر هاتوو هاوکاری له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێشـتر چوار گه‌ڕی سـزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان گوتی ڕه‌نگه ڕاپـۆرته‌که بـبێته مایه‌ی سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا.