ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ده‌ڵێت زانیاری باوه‌ڕپـێـکراوی هه‌یه که ئێران چه‌ند کارێـکی کردووه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
له ڕاپـۆرتێـکدا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا بڵاوکرایه‌وه، ئه‌م ئاژانسه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نێگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌و زانیاریـیانه نیشـانداوه که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئێران کاری له‌سه‌ر دیزاینێـکی چه‌کی ناو‌کی کردووه، له‌وانه تاقیکردنه‌وه‌ی پـێـکهاته‌کان.
هه‌تا ئێسـتا ئه‌مه به‌هێزترین و وردترین ڕاپـۆرتی ئاژانسی ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه که باس له ڕه‌هه‌نده له‌شـکریـیه‌کانی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌کات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارسی ئێران ده‌ڵێت باڵیۆزی ئێران بۆ IAEA عه‌لی ئه‌زغه‌ر سوڵتانیـیه ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه و به لاسه‌نگی داناوه و ده‌ڵێت مه‌به‌ستی سیاسی له پـشـته‌وه‌یه.
مۆسکۆ ڕه‌خنه‌ی له ڕاپـۆرته‌که گرت و له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوه بڵاوکرایه‌وه، هاتووه ئه‌م هه‌نگاوه به مه‌به‌سـتی ڕێگه‌گرتن له چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسی بۆ کێشه‌ی سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران نراوه له‌و ده‌مه‌ی هه‌لی سـازدانی وتووێژی نوێ له نێوان ئێران و هێزه جیهانیـیه‌کاندا له ئارادایه.