وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی پـێشـوازی له پـێشـنیارێـکی تورکیا کرد بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاثرین ئاشـتۆن به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی.
ڕۆژی هه‌ینی مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی گوتی له‌وانه‌یه وتووێژ له نێوان ئێران و کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ناوه‌کی له تورکیا سـازبکرێت که پـێشـنیاری میوانداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی کردووه. موتتـه‌کی ئه‌مه‌ی له ئسته‌نبوڵ گوت پاش وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ هاوشـانه تورکه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌ندامه سه‌ره‌کیـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا (به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسـا، ئه‌ڵمانیا) له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا گوشـار ده‌که‌ن به ئاڕاسته‌ی سه‌پاندنی سـزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی ئێران له‌سه‌ر به‌رداومبوونی له‌و کاره ناوه‌کیـیانه‌ی ڕه‌نگه بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی سـوودیان لێ‌وه‌ربگیرێت.
واشنتن و هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی به نهێنی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات، هه‌رچی ئێرانیشه نکۆڵی ده‌کات و ده‌ڵێت مه‌به‌ستی کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
تورکیا و به‌رازیل له دژی سه‌پاندنی سـزای نوێن بۆ سه‌ر ئێران، وه له‌م دوایـیانه‌دا هه‌وڵه‌کانیان چڕتر کردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌که‌ی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا له ڕێی کاری دیپـلۆماسـیـیه‌وه.