چاودێرانی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستیان به خولێکی نوێی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا کردووه وه‌ک هه‌و‌ڵێک بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌ودایه‌ک رێگه به ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بکات له‌سه‌ر چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی ئێران ئه‌وانه‌ی گومانیان لێـده‌کرێن بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بن.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیـیه نێردراوی ئێران بۆ ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ له ڤیه‌ننا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاژانسه‌که کۆبووه‌وه.
شایه‌نی باسه، ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌ره‌کێتی سه‌ردانی بنکه‌ی له‌شکری ئێرانی ناسراو به پارچین بکات، واته ئه‌و جێگایه‌ی که ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بڕوای وایه که تاران تیایدا سه‌رگه‌رمی کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمیـیه. هاوکات ئێران ده‌ڵێت بنکه‌ی پارچین ده‌زگایه‌کی چه‌کی ئاسایی‌یه و پێش له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که پرۆگرامی ناو‌کی ئێران بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیـیانه‌یه.
هه‌ریه‌ک له ئاژانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم و تاران ده‌ڵێن له میانه‌ی دانوستاندنه‌کانی پـێشوی په‌یوه‌ستدا، پـێشڕه‌ویـیان کردووه ، ئه‌مه‌ش وێڕای هه‌بوونی جیاوازی سه‌ره‌کی له نێوانیان.
له لایه‌کی تره‌وه، میدیای حکو‌مه‌تی چینی ده‌ڵێت ئه‌مرۆ هو ژینتاوی سه‌رۆکی وڵات له په‌کین چاوی به هاوتای ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران که‌وتووه و داوای لێکردووه له له وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا نه‌رمی پـیشان بده‌ن و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی رێبازی واقیعیانه بکه‌ن.
هاوکات ده‌زگایه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی وڵاته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی رابردوودا وێنه‌ی سه‌ته‌لایتی به‌رده‌ست که‌وتووه ، ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که ڕه‌نگه ئێران له ده‌زگای پارچین هه‌و‌ڵی له ناوبردنی پاشماوه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دابێت.