میدیاکانی ناو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زانیاری به ده‌سـت گه‌یشـتووه که نیشـانی ده‌دات ئێران کاری له‌سه‌ر گه‌شه‌پـێـکردنی ته‌کنه‌لۆژیای چه‌کی ناو‌کی کردووه.
واشنتن پـۆست له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕاپۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای گوته‌کانی دیپـلۆماتانی خۆرئاوایی و شاره‌زایانی ناو‌کی که چاویان به‌و زانیاریانه خشاندۆته‌وه، گوایه ئێران هه‌نگاوی سه‌ره‌کی ناوه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ره‌نگاریـیه‌کانی ته‌کنه‌لۆژی به یارمه‌تی زانایانی بیانیـیه‌وه.
ده‌یڤد ئاڵبرایت به‌رپـرسی باڵای پـێشـووی ده‌زگای ناو‌کی نێوده‌وڵه‌تی به ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ڕاگه‌یاند گه‌شه‌پـێـکردنه‌کان بریتین له وه‌ده‌سـتهێنانی نه‌خشه و یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی که‌پـسولێـکی ته‌قینه‌وه که بۆ ته‌قینه‌وه‌ی ناو‌کی به‌کارده‌هێنرێت. نیویۆرک تایمز هه‌روه‌ها بڵاویکردۆته‌وه به‌رپـرسـان له‌و زانیاریانه ئاگادارکراونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئێران ده‌زگایه‌کی هه‌یه که له‌و باوه‌ڕه‌دان بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئامێری له‌و جۆره به‌کارده‌هێنێت.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا IAEA ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناو‌کی ئێران بڵاوبکاته‌وه. ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می مه‌لای ئێرانی له ڕۆژی دووشه‌ممه ئاگاهی دا به یوکیا ئامانۆ به‌رپـرسی IAEA ئه‌و ڕاپـۆرته بڵاونه‌کاته‌وه که ئێران به درۆ و ده‌له‌سه ناوزه‌دی‌ده‌کات و گوتی ئه‌وه زیان به متمانه‌یی ده‌زگای ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی ئیسرائیل شێمۆن پـێرێز گوتی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران زیاتر له بژاره‌ی له‌شـکری نزیکبووه‌ته‌وه وه‌ک له چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسی. داوای له ڕێبه‌رانی جیهان کرد ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن که بۆ ڕاگرتنی ئێران داویانه.