سه‌رۆکی شـاند‌ی ئێران له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سـته‌ی IAEA له ڤیه‌نـنا بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له ناوکیـیه‌که‌ی ئێران، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیـیه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی، له‌وانه پـیتاندنی یۆرانیۆم که هه‌رگیز ده‌ستی لێ‌هه‌ڵناگرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی سوڵتانیـیه دوابه‌دوای داوایه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئێران هات که تیایدا لێی خواست بنکه‌ی له‌شـکری پارچین له به‌رده‌می چاودێران بکاته‌وه.
جێی ئاماژه‌کردنه وێنه‌کانی له‌م دوایـیانه‌دا به سه‌ته‌لایت بۆ ئه‌و بنکه‌یه گیراون نیشـانی ده‌ده‌ن چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ک له‌وێ ڕوخێندراون.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی پـێـیان‌وایه ئێران چه‌کی ناو‌کی دروسـتده‌کات، ئێرانیش نکوڵی لێده‌کات.