ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی یۆرانیۆمێـکی دروسـتکراوی ناوخۆی خۆی به‌کارده‌هێنێت له کارگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌شـدا هاتووه ئه‌مه یه‌که‌مین جاره هه‌نگاوی له‌و بابه‌ته بنرێت و ده‌شڵێت پـسپـۆڕان پاوده‌رێـکی چڕی یۆرانیۆم که به yellowcake ناوده‌برێت به‌کارده‌هێنن. ئه‌م مه‌تریاڵه‌ش له ناو ئێران خۆیدا له کارگه‌ی ئه‌ئسفه‌هان بۆ گۆڕینی یۆرانیۆم دروسـتده‌کرێت و پـێشـتر ئه‌م مه‌تریاڵه له سـاڵانی حه‌فتاکاندا ئێران له ئه‌فریکای باشوری ده‌کڕی و به‌کاری‌ده‌هێنا.