ڕاپـۆرتێـکی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت ئێران له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه یۆرانیۆم هه‌تا ئه‌و ئاسته بـپـیتێنێت که ده‌ست بدات بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی. ده‌شڵێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ندێـک کۆسپ، هه‌ر به‌رده‌وام بووه له پـێشـخسـتنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ڕاپـۆرته‌که که له‌سه‌ر ئاسـتی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌کنه‌لۆجیای چه‌کی ناو‌کی و هه‌روه‌ها چه‌کی ئاسایی پـێشـکه‌وتوو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاماده‌کرابوو، له لایه‌ن ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکاوه پـێشـکه‌ش به کۆنگرس کرا.
له ڕاپـۆرته‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه ئێران هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی یازده‌ی 2011 وه نزیکه‌ی 4900 کیلۆگرام یۆرانیۆمی له ڕیاکته‌ری نه‌تانز بۆ ئاسـتێـکی نزم پـیتاندووه، له کاتێـکدا له هه‌مان ماوه‌ی سـاڵی پـێشـتر 3200 کیلۆگرام پـیتێنراوه و 1800 کیلۆگرام له سـاڵی 2009 .
ڕاپـۆرته‌که ئاماژه‌شی به‌وه کرد که ئێران هه‌تا مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو 80 کیلۆگرام یۆرانیۆمی به ڕاده‌ی 20% پـیتاندووه و 4150 کیلۆگرام به ڕاده‌ی 3.5% .
ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت ئێران له ماوه‌ی مانگی هه‌شتی 2009 هه‌تا مانگی یازده‌ی 2011 ڕیاکته‌ری ئه‌سفه‌هانی داخسـتووه به مه‌به‌سـتی چاکـکردنی چه‌ند به‌شێـکی. هه‌روه‌ها ئامێری سه‌نته‌رفیوجی له ده‌زگای فوردوی ژێر زه‌وی دامه‌زراندووه و ئێستا یۆرانیۆمی لێ ده‌پـیتێنرێت هه‌تا ڕاده‌ی 20%.
سه‌باره‌ت به توانا موشه‌کیـیه‌کانی ئێران، ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ئێران له په‌ره‌پـێدانی موشه‌که بالیسـتیـیه‌کانی به‌رده‌وام بووه و هه‌روه‌ها موشه‌کی دروسـتکردووه که ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاتووچۆی ده‌ریایی له که‌نداودا دروسـتبکات.
ده‌شڵێت ئێران هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی پـێویستن بۆ دروسـتکردنی موشه‌کی بالستی له سه‌رچاوه‌ی خۆماڵیـیه‌وه دابینی بکات له بری ئه‌وه‌ی له ڕێی وڵاتانی بیانی وه‌کو کۆریای باکور و ڕووسیا و چینه‌وه به‌ده‌سـتیان بهێنێت.
سه‌باره‌ت به چه‌کی کیمیاوی و بیۆلۆجی، ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت ئێران توانا له‌شـکریـیه‌کانی له‌و ڕووه‌وه هێشـتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام بووه له په‌ره‌پـێدانی چۆنێتی هێرشبردن به‌و جۆره چه‌کانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به نیگه‌رانیـیه‌وه ده‌ڕوانـنه په‌ره‌سه‌ندنی به‌رنامه‌کانی ناو‌کی و موشه‌کی بالستی ئێران و مه‌ترسیان هه‌یه ئه‌م به‌رنامانه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بن. ئێرانیش به‌رده‌وام ئه‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.