لێپرسراوان ده‌ڵێن ئێران چه‌ند باڵوێزێکی متمانه‌پێکراوی ئاژانسی وه‌زه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌ی له ڤیه‌ننا بانگهێشت کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌مێکی دره‌نگانی ئه‌م مانگه‌دا گه‌شتێک به نێو دامه‌زراوه ناوکیـیه‌کانی ئێران‌دا بکه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه دپلۆماتێکی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی دوێنێ به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشێتد پرێسی گوت: بانگێشته‌که‌ی ئێرانی په‌یوه‌ست ره‌وانه‌ی رووسیا و چین و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌ندامانی کۆمکاری عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها وڵاتانی بێ لایه‌ن کراوه. پێده‌چێت که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای لێ به‌ده‌ر کرابێت.
له نامه‌که‌یدا که به‌رواری 27 ی مانگی دوازده‌ی له‌سه‌ره، عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانی نێردراوی باڵای ئێرانی ئه‌م پێشنیازه‌ی راگه‌یاند و سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌کانی ئه‌م گه‌شته که ئێران بۆ سه‌ردانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی رایگه‌یانده له لایه‌ن تارانه‌وه ئه‌و خه‌رجیانه ده‌درێن و سه‌ردانه دوو رۆژیهکهش بۆ 15 و16 ی ئه‌م مانگه‌یه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دپلۆماتێکی پایه به‌رزی ئه‌وروپایی که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، هه‌واڵی بانگهێشتکردنه‌که‌ی بۆ ئێران بشتڕاست کردووه.
ئێران و 6 زلهێزی جیهانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کۆتایی به مشتومڕی ناو‌کی تاران بهێنن. بڕیاره وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و چین و رووسیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا خولێکی دووهه‌می وتوێژه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له وڵاتی تورکیا سازبده‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، گه‌شته‌که‌ی که وڵاتانی ناوبراوی بۆ بانگهێشتکراون، ده‌زگا ناوکیه‌کانی بوشه‌هر و ده‌زگای پیتاندنی یۆرانیۆمی ناتانز ده‌گرێته‌وه.