کۆمه‌ڵێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌ریتانی ده‌ڵێت ئێران به لایه‌نی که‌م ساڵێکی تری ده‌وێت تا یه‌که‌م چه‌کی ناوه‌کی به‌رهه‌م بهێنێت.
ئنستتیوتی نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی بنکه له له‌نده‌ن ناسراو به International Institute for Strategic Studies له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا ڕایگه‌یاندووه که به‌ڵگه‌کان ده‌یسه‌لمێنن به‌بێ هیچ گومانێک ئێران هه‌وڵی داوه چه‌کی ناوه‌کی دروست بکات، ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ره‌کانی ئه‌و بڕیاره بده‌ن ئه‌وا ده‌توانن دروستی بکات.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی به مه‌به‌ستی ئاشتی زیاتر چیتر نییه.
ئه‌و ئنستتیوته دوو ڕێگای خستۆته ڕوو که ئێران به‌و شێوازه ده‌توانێت چه‌کی ناوه‌کی دروست بکات یه‌کێکیان ساڵێکی تری پێ ده‌چێت و ئه‌وی دیکه‌یان له دوو ساڵ بڕێک زیاتر.
ڕاپۆرته‌که‌ی IISS ده‌ڵێت له ئێستادا ئێران ئه‌وه‌ندی یۆرانیۆمی عه‌مبارکراوی ئاست نزم پیتێنراوی هه‌یه که بتوانێت یه‌ک یان دوو چه‌کی پێ دروست بکات.