وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی به‌ڕازیل و تورکیا بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی سه‌ودایه‌کی ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ تاران‌دا نابێت بـبێته کۆسپ له به‌رده‌م داڕشـتنی خولی چوارهه‌می سـزای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی سه‌ر ئێران به‌هۆی پـرۆگرامی ناو‌کی تاران.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ هه‌ینی به‌رپـرسـانی باڵای ئه‌مه‌ریکایی ئاماژه‌یان به‌وه دا سه‌ودای به‌ڕازیل و تورکیا له‌و باره‌یه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به نیگه‌رانیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه نیـیه له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی ناو‌کی تاران، ئه‌وه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیـیه.
لێـپـرسـراوانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی 17 ی ئه‌م مانگه‌ی په‌یوه‌سـت ناتوانێت ئێران له درێژه‌دانی به پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاگرێت، ئه‌وه‌ی ده‌بێت به گوێره‌ی په‌یمانـنانه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ناو‌کی پابه‌ندی بێت و هه‌روه‌ها به گوێره‌ی سێ بڕیاری پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی په‌یوه‌سـت به سـزاکانی سه‌ر ئێران.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی ته‌نانه‌ت دوای مۆرکردنی سه‌ودای ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا تاران هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی له سه‌دا 20 ی یۆرانیۆمی پـیتێنراو.
له لایه‌کی تره‌وه مه‌نوچه‌هر موتته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوێنێ هه‌ینی گوتی ئه‌و بڕوای وایه زلهێزانی جیهان به شـێوه‌یه‌کی پـۆزێتیڤانه تاووتوێی سه‌ودای سووته‌مه‌نی ناو‌کی ئێرانی بکه‌ن.