وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی برازیل ده‌ڵێت ئێران و کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت نه‌رمی سه‌باره‌ت به ڕێـکه‌وتنی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی نیشـان بده‌ن.
سیلسۆ ئامۆریم ئه‌مڕۆ له تاران له‌گه‌ڵ په‌یامنێران دوا و هه‌ر له‌وێش گوتی ئێران ده‌بێت ده‌سـته‌به‌ری بکات پـرۆگرامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـته‌کانی له‌شـکری دانه‌ڕێژراوه.
ئه‌و کاربه‌ده‌سـته‌ی برازیل گوتی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه سـووته‌مه‌نیـیه‌ی پار که به نێوبژی ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتیوانی لێـکرا ده‌کرێت سه‌رله‌نوێ نوێ بکرێته‌وه.
پـێشـتر ئاژانسه‌کانی په‌یامنێری ئێران گوتیان ئامۆریم به سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی گوت که گه‌مارۆکانی نوێ له دژی ئێران بۆی هه‌یه ڕه‌وایی یان لایه‌نی باشـیان نه‌بێت.
ئه‌مه‌ریکا پـێشـه‌نگی هه‌وڵێـکی دیپـلۆماتـیـیه بۆ ئه‌وه‌ی برازیل و باقی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌سه‌ندی خولێـکی چواره‌می گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ئێران بکه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرۆڵی دوێنێ گوتی کاربه‌ده‌سـتان خه‌ریکی وتووێژ له شـاری نیویۆرکن بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیارێـکی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بگه‌ن.