Accessibility links

ئێران نامه‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات


ئێران نامه‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات
ئێران نامه‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات

ئێران نامه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ که‌ باس له‌ ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی بۆ ڕه‌وانه‌کردنی یۆرانیۆمی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ ده‌کات.

نامه‌که‌ی که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕه‌وانه‌کرا باس له‌ پـلانه‌که‌ی ئێرانی ده‌کرد بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 1200 کیلۆگرامی یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئاست نزم بۆ تورکیا بۆ گۆڕینه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر یۆرانیۆمی پـیتێنراو له‌ ئاسـتێـکی به‌رزتر بۆ به‌کارهێنانی له‌ ڕیاکته‌ری توێژینه‌وه‌ی پـزیشـکی له‌ تاران.

ده‌قی نامه‌که‌ش له‌ لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی IRNA ‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

ڕێـکه‌وتنه‌که‌ له‌ نێوان ئێران و به‌ڕازیل و تورکیا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا مۆرکرابوو.

زلهێزه‌کانی جیهانی گومانیان له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ هه‌یه‌ و ده‌ڵێن بڕی سووته‌مه‌نیـیه‌که‌ی که‌ ئێران پـێشـنیاری کردووه‌ بۆ ئاڵوگۆڕینه‌وه‌ ته‌نها نزیکه‌ی نیوه‌ی جبه‌خانه‌ی یۆرانیۆمی پـیتێنراوی وڵاته‌که‌یه‌.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌ خۆرئاوایی‌یه‌کانی ئێران به‌ هه‌وڵدان بۆ دروسـتکردنی بۆمبی ناوکی تاوانبار ده‌که‌ن، که‌ ئێران ده‌ڵێت پـرۆگرامی ناوکی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیانه‌ به‌کارده‌هێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG