سه‌رۆکی مه‌جلیسی شـورای ئێران ده‌ڵێت پـلانی ئاڵوگۆڕی سـووته‌مه‌نی ناو‌کی ڕاده‌گیرێت که به ناوبژیکردنی تورکیا و به‌ڕازیل هاته ئارا ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی سه‌پاندنی سـزای نوێ بدات به‌سه‌ر تاران‌دا.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی عه‌لی لاریجانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانه‌وه بڵاوکرانه‌وه و تیایدا گوتوویه‌تی ئه‌و سه‌ودایه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریکا له ڕێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه یان له ڕێی کۆنگرێسیشه‌وه هه‌نگاو بنێت بۆ سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
هه‌ر له‌و لێـدوانانه‌شیدا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌وه‌شی گوتووه که ده‌شێت چاو به هاوکاریـیه‌کانی وڵاته‌که‌یدا بخشێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریکا و زلهێزه‌کانی تری جیهان له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـکه‌وتن بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌رنووسه‌ش که‌وته پاش قایل بوونی ئێران به ئاڵوگۆڕکردنی 1200 کیلۆگرام له یۆرانیۆمی ئاست نزمی پـیتێنراو له تورکیا به یۆرانیۆمی پـیتێنراو به ئاسـتی به‌رز بۆ ڕیاکته‌ری توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروسـتی له تاران.