Accessibility links

دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن ئێران قایل بووه‌ به‌وه‌ی زیاتر چاودێری ده‌زگایه‌کی ناوه‌کی بکه‌ن


دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن ئێران قایل بووه‌ به‌وه‌ی زیاتر چاودێری ده‌زگایه‌کی ناوه‌کی بکه‌ن
دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن ئێران قایل بووه‌ به‌وه‌ی زیاتر چاودێری ده‌زگایه‌کی ناوه‌کی بکه‌ن

دیپـلۆماتانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئێران ڕازی بووه‌ به‌وه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری زیاتری ده‌زگایه‌کی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی بکات.

ئه‌و لـێپـرسـراوانه‌ی خۆرئاوایی ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان ئاشـکرا نه‌کرد ئه‌مڕۆ ئه‌و لێـدوانه‌یان بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ دا.

به‌ڵام تا ئێسـتا ڕاست و دوروسـتی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پـشـتڕاست نه‌کراوه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتی پـێشـبینی ده‌که‌م هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی ئاینده‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خولێـکی نوێی سـزای ئابوری به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پـێـنێت به‌هۆی پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناوه‌کی تاران.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی بڕوایان وایه‌ ئێران به‌ نهێنی له‌ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کیدابێت، به‌ڵام تاران پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێت پـرۆگرامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌ و سیڤیلیـیه‌.

XS
SM
MD
LG