ئێران و هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌که‌ی واته ڕوسیا ناپه‌سندی سزای نوێی ڕۆژئاوایان به‌دژی به‌شه‌کانی دراوی، په‌ترۆشیمی و وزه‌ی تاران کردووه و ده‌ڵێن نایاسایی و بێ سووده.
دووشه‌ممه، ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا و به‌ریتانیا بڕیاری نوێیان ڕاگه‌یاندن بۆ توندترکردنی گوشاری ئابوری به‌سه‌ر ئێران وه‌ک وڵامدانه‌وه به نیگه‌رانیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران خه‌ریکی سازکردنی چه‌کی ناوکیـیه.
سێشه‌ممه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمانپهرهست گوتی بڕیاری یه‌ک لایه‌نه‌ی هه‌ر 3 وڵات ڕایانگه‌یاند،" پرۆپاگه‌نده و شه‌ڕی ڕهوانیـیه." مێهمانپهرهست پێشبینی کرد بڕیاره‌کان کاریگه‌ریـیان نابێت و گوتی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابوری ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا بچوکن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیاش گوتی سـزاکان مایه‌ی قبوڵکردن نین. مۆسکۆ و چین پێکه‌وه ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه بڕیاری سزای زیاتر به‌دژی تاران بۆ په‌سندکردن بگاته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. تا ئێستا 4 ده‌ست گه‌مارۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ر ئێران داسه‌پێندراوه.