سه‌رۆکی پـشـکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیهیان بۆ ئێران کۆتاییهات به‌بێ ئه‌وه‌ی تیمه‌که‌ی بتوانن سه‌ردانی شوێنێـکی گرنگی سه‌ربازی بکه‌ن و هه‌روه‌ها به ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ تاران‌دا بگه‌ن.
هێرمه‌ن نهکارتس سه‌رۆکی پـشـکنه‌رانی سه‌ر به IAEA ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڤیه‌نـنا لێـدوانی دا پاش ئه‌وه‌ی له ئێران گه‌ڕایه‌وه. ئاژانسی IAEA وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی به نائومێدبهخش ناوبرد.
به‌ڕێز هێرمه‌ن گوتی هه‌نگاوی داهاتووی IAEA پاش ئه‌وه ده‌بێت که تیمه‌که‌ی ڕاپـۆرتی خۆیان به سه‌رۆک و ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ده‌ن و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له زوویه‌کی مانگی داهاتوودا سـازده‌کرێت.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسی IAEA گوتی ئێران ڕه‌تیکردۆته‌وه مۆڵه‌ت به تیمه‌که بدات ده‌زگای پارچینی ڕۆژهه‌ڵاتی تاران بـپـشکنن که گومان ده‌کرێت شوێنێـکی ده‌زگایه‌کی نهێنی ناو‌کی بێت له ژێر زه‌ویدا. ده‌ڵێن ئێران داوایه‌کی هاوشێوه‌ی له کۆتایی مانگی یه‌کیشدا ڕه‌تکردۆته‌وه.