دیمه‌نه‌کانی سه‌ته‌لایت نیشانی ده‌دات چالاکیـیه‌کانی ئێران زیادیکردووه له ده‌زگایه‌کی گومانی لێده‌کرێت په‌یوه‌ندی به کاره‌کانی نهێنی چاکی ناوکییه‌وه هه‌بێت.
به‌رپرسانی ئاژانسی ناو‌کی نێوده‌وڵه‌تی به ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێسیان ڕاگه‌یاند پێده‌چێت تاران هه‌وڵ بدات کاره‌کانی له‌و ده‌زگایه بشارێته‌وه به لابردنی هه‌رچ به‌ڵگه‌یه‌کی توێژینه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ناو‌کی.
چه‌خته‌که له‌سه‌ر ده‌زگایه‌که وه‌ها باوه‌ڕده‌کرێت بنکه‌یه‌کی له‌شکری بێت و له ڕاپۆرتێکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تیدا له 8 ی مانگی یازده‌دا ئاماژه‌ی پێ‌درابوو به‌وه‌ی بۆ تاقیکردنه‌وه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ناوکییه‌وه به‌کاردێت.
به‌رپرسان له سێ وڵاتانی ئه‌ندامی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن دیمه‌نه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌ته‌لایت سه‌باره‌ت به ده‌زگای پارچین له باشوری خۆرئاوای وڵاته‌که‌دا نیشانی ده‌دات جم‌وجۆڵ زیادی کردووه له‌سه‌ر شێوه‌ی هاتووچۆکردنی ژماره‌یه‌کی نائاسایی ماشێنه‌کان و یه‌کێك له به‌رپرسه‌کان گوتی وڵاته‌که‌ی وا ته‌ماشای ئه‌و ڕه‌وشه ده‌کات وه‌ك به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌که له نمونه‌کانی کاره‌کانی په‌یوه‌ندی به چه‌کی ناوکییه‌وه پاکبکاته‌وه.
جێی ئاماژه پێکردنه ئاژانسه‌که‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کراوه‌ته‌وه و دیـپـلۆماتێکی په‌یوه‌ندیدار به‌م مه‌سه‌له‌یه گوتی ئاژانسه‌که له نزیکه‌وه چاودێری تێکڕای شوێنه گومانباره‌کان ده‌کات ئه‌وه‌ی له ڕاپۆڕتی ئاژانسه‌که‌دا ناویان هاتووه.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر سوڵتانیـیه سه‌رۆکی شانده‌ی وتووێژه‌کانی ناو‌کی تاران بۆ ئاژانسه‌که نکوڵی له‌و ڕاپۆرتانه کرد و به قسه‌ی منداڵانه ناودێریکرد و گوتی چالاکی له‌و جۆره‌ی نه‌بیستووه و ئه‌و قسانه بێ بنه‌مایه.