سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له تاران له وتووێژکردندایه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئێران، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنامه‌یه‌ک بۆ پشکنینی ده‌زگا ناوکیه‌کانی ئێرانی که گومان له به‌کارهێنانی هه‌یه بۆ به‌رنامه‌ی نهێنی چه‌کی ناو‌کی.
سه‌رۆکی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی یوکیو ئه‌مانۆ له ڕۆژی دووشه‌ممه چاوی به فه‌ره‌یدون عه‌باسی ده‌ڤانی سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی وزه‌ی ناو‌کی ئێران که‌وتووه هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م له گه‌یشتنیدا له سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه بۆ تاران.
بڕیار وایه ئه‌مانۆ پاشان له‌گه‌ڵ وتووێژکه‌ری باڵای ناو‌کی ئێران سه‌عید جه‌لیلی و وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی کۆببێته‌وه.
ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردانی ئه‌مانۆیه بۆ ئێران له‌وه‌تای له ساڵی 2009 وه بووه‌ته سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌و پاش به‌جێهێشتنی ڤیه‌نـنا وتی به هیوایه له دروستکردنی به‌ره‌وپێشه‌وه چونێکی باش که له هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پله‌ی خواره‌وه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی له پایته‌ختی ئوتریش ئه‌نجام درابوو.
به‌ڵام هه‌روه‌ها وتی هیچ دڵنیایـیه‌ک نییه له پێشبینی گه‌یشتن به رێکه‌وتنامه‌یه‌ک بۆ پشکنه‌رانی ناو‌کی.
ئێران به به‌رده‌وامی داخوازیه‌کانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ پشکنینی ده‌زگای له‌شکری په‌رچین له وه‌ڵامدانه‌وه به‌رامبه‌ر به بۆختانه‌کانی رۆژئاوا له گه‌ڕان له شوێنه‌که‌دا بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی په‌سه‌ند نه‌کردوه . ئێران ده‌ڵێت ته‌نها چه‌کی ئاسایی له‌و شوێنه‌دا هه‌یه و به‌رنامه‌ی ناو‌کی به مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.