سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت 2 له پـشـکنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕێـگه‌یان پـێـنادرێت بێنه ناو ئێرانه‌وه چونکه ڕاپـۆرتی هه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر کاره ناوکیـیه‌کانی ئێران داوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی خوێندکارانی ئێرانی ISNA ڕۆژی دووشه‌ممه له زاری عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی بڵاویکرده‌وه که‌وا دوو له پشـکنه‌رانی سه‌ر به ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی چیدی ڕێـگه‌یان پـێنادرێت بێنه ناو ئێرانه‌وه و سه‌ردانی داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی بکه‌ن.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی دوو پشـکنهرهکهی تاوانبارکرد به‌وه‌ی زانیاریان ئاشـکرا کردووه به‌ر له‌وه‌ی به فه‌رمی سه‌یر بکرێن و هه‌روه‌ها ڕاپـۆرتی هه‌ڵه‌یان داوه. به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران پاش ئه‌وه دێت که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌می به‌سه‌ردا سه‌پاند له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا گومان ده‌که‌ن به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بێت. هه‌رچی ئێرانیشه ده‌ڵێت ته‌نها مه‌به‌سـتی ئاشـتیخوازانه له پشـت به‌رنامه‌که‌یه‌تی.