سه‌رۆکی کاروباری ناو‌کی ئێران ڕه‌خنه‌ی له ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرت و گوتی ئه‌و ئاژانسه گرفتی بێ متمانه‌یی هه‌یه.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم له ڤیه‌نـنا گوتی ڕاپـۆرتی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئاژانسه‌که له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی ڕه‌وا نه‌بووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئێران و ئاژانسی ناوبراو له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا زۆر گرژ بوون، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وت ئێران له پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وامه سه‌ره‌ڕای ئه‌و داوایانه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه لێـیکراوه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و کاره.
هه‌روه‌ها وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریکا ستیڤن چوو له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی IAEA دا ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرت و گوتی تاران شـکسـتی هێناوه له جێبه‌جێـکردنی وابه‌سـته‌یـیه‌کانی خۆی بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی جیهان له نیازه ئاشتیخوازه‌کانی له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ستیڤن چوو گوتیشی هێشـتا واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه چاره‌سه‌رێـکی دیپـلۆماسی بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزرێته‌وه.
وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ئێران یۆرانیۆم بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بـپیتێنێت، ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.