ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌می دژ به ئێران دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
دوازده وڵاتی ناو ئه‌نجومه‌نه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئه‌رێ ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که دا. به‌ڵام به‌ڕازیل و تورکیا به نه‌رێ و لوبنانیش هیچ ده‌نگی نه‌دا.
به ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له ده‌نگدانه‌که هه‌ردوو نوێنه‌ری به‌ڕازیل و تورکیا ڕوونیان کرده‌وه که‌وا بۆچی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌دا نین. باڵوێزی به‌ڕازیل گوتی په‌سه‌ندکردنی سـزاکان په‌یامێـکی هه‌ڵه ده‌نێرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیه تورکیا و به‌ڕازیل نێوبژیوانیـیان له سه‌ودایه‌کدا ده‌کرد که داوای له ئێران ده‌کرد بڕێـک له یۆرانیۆمی خۆی ڕه‌وانه‌ی تورکیا بکات به مه‌به‌سـتی کردنی به سـووته‌مه‌نی ناو‌کی و پاشـان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئێران تا له ڕیاکتۆری توێژینه‌وه‌ی ناو‌کی تاران‌دا به‌کاربهێنرێت.
هه‌ردوو نوێنه‌ری تورکیا و به‌ڕازیل نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا تا چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه هیچ وه‌ڵامێـکی فه‌رمیان بۆ سه‌وداکه نه‌بوو.
به‌پـێی ئه‌م سـزا نوێـیانه کۆت و به‌ند ده‌خرێته سه‌ر گه‌شت و هاتوچۆ و هه‌روه‌ها دارایی ئه‌و که‌س و کۆمه‌ڵانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به چالاکی ناو‌کی و موشه‌کی بالسـتی ئێرانه‌وه هه‌یه، له‌وانه سـوپای پاسـداران و هێڵی هه‌نارده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌که ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیاتر ده‌کات له سه‌پاندنی سـزا له دژی تاران و که‌رتی بانکی ئێرانی.
نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزه‌ن ڕایس گوتی ئه‌م سـزایانه گه‌لی ئێران ناکاته ئامانج.