شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان پـێشـنیاریان کردووه وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌سـتپـێـبکاته‌وه سه‌رباره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی که ڕۆژئاوا گومانیان هه‌یه ڕه‌هه‌ندی له‌شـکری هه‌بێت.
کاثرین ئاشـتون به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نامه‌یه‌کیدا بۆ سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆکی شـاند‌ی دانوسـتاندکاری ناو‌کی ئێران ئه‌و پـێشـنیاره‌ی کردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئاشـتون وه‌ک نوێنه‌ری پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و ئه‌ڵمانیا ڕێبه‌رایه‌تی دانوسـتاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌کات.
ئاشتون له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌و شه‌ش زلهێزه ئه‌وه‌یه له ڕێـگه‌ی وتووێژه‌وه بڕوا بۆ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێته‌وه که به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی له ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات. ئێرانیش ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.