عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گوتی ئێران چارهسهرهێـکی گه‌ره‌که که تیایدا وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهانی ئه‌وانه‌ی یه‌کلا نه‌بوونه‌ته‌وه په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی ناو‌کی مشـتومڕ له‌سه‌ر تیایدا هه‌ردوو لایان براوه بن. ئه‌و وتووێژانه‌ی ده‌بێت هه‌تا ده‌شێت به خێرایی ئه‌نجام بدرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی له کۆنفرانسێـکی هاوبه‌شی ڕاگه‌یاندندا له‌گه‌ڵ هاوتای میوانی نێکاراگوایی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد تاران سـازدانی وتووێژه‌کانی له ئسته‌نبوڵ لا په‌سه‌نده، به‌ڵام گوتیشی تاران چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی یه‌کێتی ئه‌وروپایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته.
هاوکات عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی گوتی ئێمه به دوای میکانزمێـکدا بۆ چاره‌سه‌رێـک ده‌گه‌ڕێن له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ناوکیمان به شێوه‌یه‌ک بێت هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وتووێژه‌کانی ناو‌کی تیایدا سه‌رکه‌وتن تۆماربکه‌ن.
ناوبراو گوتیشی ئێمه له ڕه‌وشی لایه‌نی به‌رامبه‌ر تێـدهگهین و ئێمه گه‌ره‌کمانه ئه‌وانیش مه‌رجی خۆیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بن. گوتیشی ئێمه به ڕوانگه‌یه‌کی پـۆزێتیڤهوه به‌ره‌و ڕووی وتووێژه‌کان ده‌چین و هیواده‌خوازین زلهێزانی جیهانیش به نیازێـکی پاکه‌وه ئه‌وانیش به‌شـداری له وتووێژه‌کاندا بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پـێـکردنه ئێران نووسراوێـکی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گه‌یاندۆته یه‌کێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ست به‌و پـێشـنیازه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ی له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوودا پـێشـکه‌ش به ئێران کرا و تیایدا داوای وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان ده‌کات که له مانگی یه‌کی سـاڵی 2011 وه له ئسته‌نبوڵ شـکستیان هێنا، به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به گهشبینیـیهکی ئاگاوه پـێشـوازیان له وه‌ڵامه‌که‌ی ئێرانی په‌یوه‌ست کرد.
هاوکات خانم کاثرین ئاشتونی به‌رپـرسی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ی پـێشـنیازه‌که‌ی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی پـێشـکه‌ش به تاران کردبوو وهڵامدانهکهی تارانی په‌یوه‌ست به وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی دانوسـتاندنه‌کانی به هه‌نگاوێـکی گرنگ ناودێرکرد.