سه‌رۆکی پـشـکنه‌رانی ده‌زگای ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێرمه‌ن نا‌که‌رتس ڕایگه‌یاند هێشـتا کاری زۆرتر ماون له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجام‌بدرێن له پاش سێ ڕۆژ له وتووێژی چڕوپـڕ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوبراو ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ردوو لایان ده‌ڵێن وابه‌ستن به چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان و له ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا پـشـکنه‌ران به نیازن سه‌ردانی تری ئێران بکه‌ن.
پـێشـووتر تیمێـکی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی که له شه‌ش پـشـکنه‌ری باڵا پـێـکهاتبوو سه‌ردانی ئێرانیان کردبوو و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا سـازدابوو سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی مشـتومڕ له ئامێزی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران که گومان ده‌کرێت به ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی بێت، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت ته‌نها ئامانجی به‌رنامه‌که بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌بایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئێران وتووێژه‌کانی با بونیاتنه‌ر ناودێرکرد و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئێران ده‌ڵێن پـشـکنه‌ران سه‌ردانی هیچ ویزگه‌یه‌کی ناوکیـیان نه‌کردووه و ده‌شڵێن له میانه‌ی وتووێژه‌کاندا ته‌نها کێشه‌ی قانونی و ته‌کنیکی باس‌کراون.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا ئێران نیازی خسـتبووه ڕوو بۆ ده‌سـتکردنه‌وه به وتووێژ له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا، ئه‌وه‌ی پـتر له دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕاگیرابوو.
له لایه‌کی دیکه ئه‌ندامانی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـنیازی سـزای توندریان به‌سه‌ر ئێران‌دا کرد و ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای بواری سیخوڕی ده‌ڵێن سـزاکانی ئێسـتا کاریگه‌رن.