بڕیاره به‌رپرسێکی باڵای ئاسایشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ کۆ‌ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه گرژی نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌رباره‌ی به‌رنامه ناو‌کیـیه‌که له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی تۆم دۆنیلان له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهو له ئۆرشه‌لیم وتووێژ ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له کاتێکدایه که سه‌رۆکی ستوونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جه‌نه‌ڕال مارتن دیمپسی ده‌ڵێت هێرشکردنه سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران کارێکی "ژیرانه" نیـیه.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی (CNN) که ئه‌مڕۆ بڵاوده‌کرێته‌وه جه‌نه‌ڕاڵ ڕایگه‌یاند هێرشی سه‌ربازی ده‌بێته مایه‌ی تێکچوونی سه‌قامگیری و ئیسرائیل ئه‌مانجه‌کانی داهاتووی به‌ده‌ست ناهێنێت.
دۆنیلان دوا به‌رپرسی ئه‌مه‌ریکایه ڕژدانه تاووتوێی کێشه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌کات.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا بۆچوون هه‌بوو ئیسرائیل ئاماده‌کاری بۆ هێرشێکی پێشوه‌خت بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران ده‌کات.