ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ته‌نها له‌و کاته‌دا وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ده‌کات که سـزاکانی خۆی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵـگرێت و هه‌ڕه‌شه‌کانی دژی ئێران ڕابگرێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له گوته‌یه‌کدا ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی به کاربه‌ده‌سـتانی باڵای وڵاته‌که‌ی گوت سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و کاربه‌ده‌سته‌کانی دیکه ڕاست ده‌که‌ن که ده‌ڵێن ئێران ئاماده‌یه دانوسـتاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بکات.
به‌ڵام گوتیشی هیچ وتووێژ له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا نیـیه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆمه‌ڵه سزایه‌کی توندی نوێـیان له دژی ئێران ده‌رکردووه له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم. ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان گومان ده‌که‌ن ئێران هه‌وڵی دروسـتکردتی چه‌کی ناو‌کی بدات، تارانیش ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.
هاوکات سه‌رۆکی ئاژانسی ناو‌کی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له قۆناغه‌کانی کۆتایی ده‌سـتنیشـانکردنی شوێنی 10 ده‌زگای نوێی پـیتاندنی یۆرانیۆمه. عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی بیناکردنی به لایه‌نی که‌م یه‌ک له‌و ده‌زگایانه به‌م نزیکانه ده‌سـتپـێـده‌کات.