ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکراوه ده‌ڵێت پـرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل که به مه‌به‌سـتی له‌کارخسـتنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران دامه‌زراوه پـێده‌چێت بـبێته هۆی په‌کخستنی پـێـنجه‌مین سه‌نته‌رفیوجی ئه‌و وڵاته.
ڕاپـۆرته‌که له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له ده‌می شـاره‌زایانی زانیاری و له‌شـکری گێڕاویه‌تێوه که ناویان نه‌هێنراوه، ده‌ڵێن پـرۆژه‌که یارمه‌تی داوه که تواناکانی ئێران بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی دوا بخات نه‌ک له‌ناوبه‌رێت.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌که شـاره‌زایانی هه‌ردوو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل توانیویانه له ماوه‌ی 2 سـاڵی ڕابردوودا کرمێـکی کۆمپـیوته‌ری له‌ناوبه‌ر به‌ره‌و پـێش به‌رن که سیسته‌می کۆمپـیوته‌ریان له ئێران له‌کارخسـتووه.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت ئیسرائیل یه‌که‌م جار کرمی کۆمپیوته‌ری جۆری Stuxnet ی تاقیکردۆته‌وه له بنکه‌ی ناو‌کی ده‌یمونه‌ی خۆی که زۆر له‌وانه‌ی ئێران ده‌چن.
ڕاپـۆرته‌که له‌و کاته‌دا دێت که ڕۆژی شه‌ممه گروپـێـکی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانی ده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێرانیان کرد، به‌ڵام نوێنه‌رانی زلهێزانی جیهانی په‌یوه‌ست به گفتوگۆکانی ناو‌کی ئاماده نه‌بوون.ئێران ده‌ڵێت ئه‌و گه‌شته به مه‌به‌سـتی ئه‌وه دانراوه که نیشـانی بده‌ن به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.
به‌ڵام ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ی که به‌شـداری گفتوگۆکانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن به‌شـداریان له‌و گه‌شـته‌دا نه‌کردووه. بڕیاره گفتوگۆکان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئسته‌نبوڵ ده‌سـتپـێبکرێن.