وتووێژکردن له نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و کاربه‌ده‌ستان له ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا ده‌ستیپـێکرد له کاتێکدا هه‌ره رۆژنامه گه‌وره‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن گوایه ئێران به به‌رده‌وامی له یاسای ده‌ریایی پـێشیلی کردووه له هه‌وڵدانێکدا بۆ خۆ لادان له‌و سزایانه‌ی که به هۆی به‌رنامه ناو‌کی ناکۆکی له‌سه‌ری به‌سه‌ردا سپێندراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی له ده‌می وتووێژه‌کانی دوو ڕۆژه‌دا له ئێران داوا بکه‌ن رێگایان پێ بدرێت سه‌ردانی بنکه‌ی له‌شکری په‌رچین له نزیک تاران بکه‌ن. ئێران هێشتا په‌سه‌ندی داخوازیه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی نه‌کردووه بۆ سه‌ردانی ناوچه‌که که کاربه‌ده‌ستان گومانیان هه‌یه ئێران له‌وێ شوێنێـکی تایبه‌تی دروستکردبێت بۆ تاقیکردنه‌وه ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان.
دیپلوماتانی رۆژئاوا ده‌ڵێن ئه‌وان گومانیان هه‌یه که ئێران ده‌یه‌وێت کات به ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌مێنێت پێش رێگه‌دان به پشکێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی ده‌زگاکه.
وتووێژکردن له نێوان تاران و 5 ئه‌نادامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیا وا دانراوه له 23 ی ئه‌م مانگه‌دا له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت. هه‌ر 6 وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان به دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی توانایی له‌شکری شوێنه ناوکیه‌کانی ئێراندان.