ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پـێشـه‌وه هه‌نگاو بنێن له پلانه‌کانیان بۆ سه‌پاندنی سـزای توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له لۆکسمبۆرگ ڕه‌شــنووسی بڕیارێـکی سـزای به‌هێزیان مۆرکرد که به دوای ئه‌و سـزایانه‌دا دێت که هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سه‌ندکران.
وه‌زیره‌کان ده‌ڵێن سـزاکانی تری یه‌کێتی ئه‌وروپا که ڕه‌نگه له مانگی داهاتوودا بسه‌پێنرێت به‌ربه‌سـتی زیاتر ده‌خاته سه‌ر بازرگانی و بواره‌کانی دارایی ئێران و هاتوچۆی کاربه‌ده‌سـتانی تاران، هه‌روه‌ها پـیشه‌سـازی گاز و نه‌وتی ئێرانیش ده‌کاته ئامانج.
ئێران دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاته که ئیحتیاتی گازی سـروشـتی هه‌بێت و چوارهه‌مین گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوه له جیهاندا.
به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا (کاثرین ئاشتۆن) ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا بانگهێشـتی وتووێژکه‌ری باڵای ئێرانی کردووه تا ده‌رباره‌ی پـرۆگرامی ناو‌کی وڵاته‌که‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکات.