ئێران ده‌ڵێت ئه‌و ناهێڵێت ڕه‌تکردنه‌وه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ بانگهێشـته‌که‌ی به مه‌به‌ستی سه‌ردانی ده‌زگا ئه‌تۆمیـیه‌کانی کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر وتووێژه‌کانی داهاتووی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین مێهمانپه‌رست ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و وتووێژه‌ی بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له تورکیا سـازبکرێت هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به مه‌سه‌له‌ی بانگهێشـتی ئێران بۆ سه‌ردانی شوێنه ناوکیـیه‌کانی نیـیه.
پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ( به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، ڕووسیا، ئه‌مه‌ریکا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هیوادارن ئه‌و وتووێژانه‌ی دانراون له 21 -22 ی مانگی یه‌کدا له ئسته‌نبوڵ سـازبکرێن وه‌ڵامێـکیان بۆ ئه‌و مه‌ترسـیانه تیادابێت که ده‌ڵێن تاران هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات.
سه‌رۆکی کاروباری ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشتۆن له‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی تورکیا ده‌کات به مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ ئه‌و وتووێژانه.
ئێرانیش که ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه، دیپـلۆماتانی بیانی بانگهێشت کردووه بۆ سه‌ردانی شوێنه ناوکیـیه‌کانی به هه‌فته‌یه‌ک به‌ر وتووێژه‌کانی ئسته‌نبوڵ.