چین ده‌ڵێت سزای ئابوری نیگه‌رانیـیه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له بنچینه‌وه چاره‌سه‌ر ناکات.
وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین "هۆنگ لی" ئه‌م لێدوانه‌ی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه دا ، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتی زڵهێزی ڕۆژئاوایی ڕایانگه‌یاند که ڕه‌نگه تاران ڕووبه‌ڕووی سزای زیاتر بـبێته‌وه ئه‌گه‌ر هاوکاری نه‌کات له‌گه‌ڵ پشکنه‌رانی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. وته‌بێژه‌که ده‌ڵێت به‌یژینگ ده‌یه‌وێت وتووێژ بکرێت.
به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا شیانی سزای زیاتری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاند که به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێکراوی هه‌یه که ئێران له هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدایه.
له‌و ڕاپۆرته‌ی که له ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانییه‌کی قوڵی له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌ربڕیوه، ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده به‌شێـک له پیتاندنی ناو‌کی ئێران بۆ بورای سیڤیلیـیه، به‌ڵام بهشێـکیشی په‌یوه‌ندی به چه‌کی ناوکیـیه‌وه هه‌یه.
زلهێزانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێگا بگرن تا ئێران نه‌بێت به وڵاتێکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی، به‌ڵام تاران سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها به مه‌به‌ستی ئاشتیـیانه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌تا ئێستا چوار گه‌ڕی سـزای ئابوری دژ به ئێران په‌سه‌ندکردووه. دوو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نه‌که چین و ڕووسیا هه‌تا ئێستا خواستی خۆیان نیشان نه‌داوه له سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاکسی ڕاگه‌یاند که مۆسکۆ له‌و بڕوایه‌دایه سـزای ئابوری دژ به ئێران ئه‌و بۆچوونه لای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی دروست ده‌کات که فشار ده‌به‌نه سه‌ر ئێران بۆ گۆڕینی ڕژێم.