لێـدوانه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گومانی نوێی هێناوه‌ته کایه سه‌باره‌ت به‌و وتووێژانه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێن له نێوان تاران و زلهێزانی جیهاندا سـازبکرێن.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه به گۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له شـاری قه‌زوینی گوت ئێران له‌سه‌ر مافه‌کانی خۆی و به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر ته‌کنه‌لۆژیای ناو‌کی وتووێژ ناکات. گوتیشی ئێران ته‌نها سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له جیهانیـیه‌کان و په‌ره‌پـێدانی ئاشـتی وتووێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان ده‌کات.
هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا که به کۆمه‌ڵی P5+1 ناسراوه هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکاته‌وه و به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئێران گوتی ئه‌و ئاماده‌یه له کۆتایـیه‌کانی مانگی یازده یان سه‌ره‌تاکانی مانگی دوازده له تورکیا ئه‌و وتووێژانه ئه‌نجام بدات.