سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئومێده‌واره قۆناغێـکی تری وتووێژه‌کانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جیهانی له تورکیا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هیچ ڕۆژێـکی بۆ وتووێژه‌کان دیاری نه‌کرد له میانه‌ی گوته‌یه‌کیدا ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنفرانسێـک له ئسته‌نبوڵه‌وه که ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێرانه‌وه په‌خشکرا.
گوتیشی به‌رپـرسـانی ئێرانی به‌م زووانه وه‌ڵامی نامه‌یه‌ک ده‌ده‌نه‌وه که له مانگی دووه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆکی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئۆشـتنه‌وه دراوه دوابه‌دوای وتووێژه ناسه‌رکه‌وتووه‌کانی پـێشووتر له ئسته‌نبوڵ.