حکومه‌تی ئێران ئه‌و سـزا نوێـیانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر وڵاته‌که‌ی دانراون به مه‌به‌سـتی سـنوردارکردنی چالاکیـیه ناوکیـیه‌کانی.
باڵوێزی ئێران له ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان عه‌لی ئه‌زغه‌ر سـوڵتانیه سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی کاره‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت.
دوازده وڵاتی ناو ئه‌نجومه‌نه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه به ئه‌رێ ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که دا. به‌ڵام به‌ڕازیل و تورکیا به نه‌رێ و لوبنانیش هیچ ده‌نگی نه‌دا.
ڕووسیا و چین که هه‌ردووکیان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئێرانن پـشـتیوانیان له بڕیاره‌که کرد پاش ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتووبوون له سووکردنهوهی توندی سـزاکانی له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه پـێشـنیارکرابوون.
سه‌رۆکی ئاژانسی ئه‌تۆمی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی سه‌رزه‌نشتی چینی کرد له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی سـزا نوێـیه‌کان. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی خوێندکارانی ئێران ISNA سـاڵحی ئاگاهی دا به چین به‌وه‌ی ڕێزی خۆی له نێو جیهانی ئیسلامی‌دا له‌ده‌سـت ده‌دات.
چین ده‌ڵێت بڕیاره‌که به واتای ئه‌وه نیـیه ده‌رگا به ڕووی هه‌وڵه دیپـلۆماسـیـیهکاندا داده‌خرێت و هه‌روه‌ها داوای‌کرد هه‌وڵی نوێ بدرێت له دانوسـتاندنه‌کاندا.