Accessibility links

ڕۆحانی بە کۆریای باکوور دەڵێت ئەمەریکا جێی متمانە نیە


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ

ڕاگەیاندنی فەڕمی ئێران بڵاویکردەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بە وەزیری دەرەوەی کۆریای باکووری وتووە ناکرێت متمانە بە ئەمەریکا بکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە واشنتن هەوڵدەدات لەگەڵ پیۆنگیانگدا بگات بە ڕێکەوتنێک بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور.

دوای ئەوەی ئەمەریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور ڕی یۆنگ سەردانی تارانی کرد.

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری ڕۆحانییەوە بڵاویکردەوە " کارەکانی ئەم چەند ساڵەی ئەمەریکا وای لە جیهان کردووە بە وڵاتێک دابنرێت کە جێی متمانە نەبێت و پشتی پێنەبەسترێت و هیچ بەرپرسیارێتییەکیشی جێبەجێ ناکات."

ڕۆحانی وتیشی " لەم ڕەوشەی ئێستادا، پێویستە لەسەر کۆریای باکوور پەیوەندیی و هاریکارییەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پەرەپێبدات."

وتیشی ئێران و کۆریای باکوور هەمیشە ڕاکانیان نزیک بووە لە یەکترەوە لە زۆرێک لە بابەتەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG