سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی داوای لە هاوڵاتی ئێران کرد خۆیان بەدوور بگرن لە بۆنەکانی جەژنی نەورۆز و کۆڕو کۆبونەوەکان، تا بتوانن ڕێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بگڕن لە وڵاتەکەدا. ڕۆحانی داواشی کرد تەنها بۆ 2 تا 3 هەفتە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکات ئەو قەیرانە تا ئەو کاتە کەمتر ببێتەوە.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە لە تەلەفیزۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند هەرچییەکی لەدەستدابێت دەیکات بۆئەوەی وەبەرهێنانی ئابوری وڵات ئاسایی بکاتەوە.
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی بەشێوەیەکی بەربڵاو ڤایرۆسەکە تیایدا تەشەنەی سەندووە. دەسەڵاتداران دەڵێن ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە ڕۆژی شەممە بۆ 1،556 حاڵەت بەرزبۆتەوە لە کاتێکدا ڕۆژی هەینی ئەو ژمارەیە 1،433 حاڵەت بوو. کاربەدەستان دەشڵێن نزیکەی 20 هەزار حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا هەیە.