Accessibility links

وەزیری نەوتی ئێران: دەبێت لە ئامادەباشیدا بین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە سەربازیی یاخود ئەلیکترۆنیەکان


وەزیری نەوتی ئێران بیژەن نامدار

وەزیری نەوتی ئێران بیژەن نامدار وتی پیشەسازی نەوت لە ئامادەباشیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە سەربازیی یاخود ئەلیکترۆنییەکان، ئەمەش لە نێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە ناوچەی کەنداو.

ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەدەن واشنتن بیر لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتەوە بۆ سەر ئێران، ئەمەش دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە لە 14 ی مانگی 9 دا.

دەزگای هەواڵی سەر بە وەزارەتی نەوتی ئێران ( شانا ) لە زاری نامدارەوە بڵاویکردەوە " پێویستە لەسەر هەموو کۆمپانیا و پاشکۆکانی پیشەسازی نەوت لە بەرزترین ئاستدا لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە سەربازی یاخود ئەلیکترۆنییەکان لەکاتێکدا کە سزاکان پیشەسازی نەوت دەکەنە ئامانج."

ڕۆژی چوارشەممە ئێران وتی دەستیکردووە بە پشکنینی ڕێوشوێنەکانی ئاسایش لە دامەزراوەکانی نەوت و گاز و خۆی ئامادە کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG