وه‌زاره‌تی به‌رگی ئێران ده‌ڵێت چه‌کی نوێی بۆ هێزی ده‌ریایی خۆی دابینکردووه که بریتیـیه له سیستـمی موشه‌کی.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د واحیدی وه‌زیری به‌رگری ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی مه‌راسیمێـکدا گوتویه‌تی ئه‌م سیسـتمه موشه‌کیـیه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراسـتن و چاودێریکردنی سـنووری ده‌ریایی ئێران.
ژنه‌ڕاڵ وه‌حیدی ده‌ڵێت ئه‌و سیسـتمه موشه‌کیـیانه بریتین له بنکه‌ی ته‌قاندنی موشه‌که‌کان و ئامێری تایبه‌تی ئاڕاسته‌کردنی موشه‌که‌کانیش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌و دورایـیهی که ده‌توانرێت موشه‌که‌کانی بۆ هه‌ڵبدرێت ئاماژه‌ی پـێنهدراوه، هه‌رچه‌نده ئێران تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر موشه‌که‌کانی کردووه که هه‌روا ده‌هات مه‌وداکه‌ی زیارت ده‌کرا.
زلهێزه‌کانی جیهان هه‌شت سـاڵه له مشـتومڕدان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی تارانه‌وه.
هه‌ندێ له کاربه‌ده‌سـتانی ڕۆژئاوایی گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی په‌ره‌پـێدانی سیسـتمی موشه‌کی له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌شێـک بێت له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران ده‌یدات بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی، هه‌رچی ئێرانه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیانهیه.