ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان ده‌سـتیکردووه به دروسـتکردنی موشه‌کێـکی نوێی به‌رگری ئاسـمانی.
ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌حمه‌د وه‌حیدی ئه‌م موشه‌که‌ی ئاشـکرا کردووه به ناوی (مرسـاد) و ده‌توانێت فڕۆکه نوێـیه‌کان تێـکبشـکێنێت که له ئاسـتێـکی نزم و ناوه‌نجیدا ده‌فڕن.
هه‌وڵ و خواسته‌کانی تاران له بواری به‌رنامه‌ی ئاسـمانی و لهشـکریـدا مه‌ترسی لای وڵاتانی ڕۆژئاوادا په‌یدا کردووه له‌وه‌ی ئێران ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایانه بۆ دروسـتکردنی موشه‌کی ناوه‌کی به‌کاربهێنێت.