فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شکری ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له په‌ره‌پـێدانی به‌رنامه موشه‌کیـیه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و نابێت وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که به هه‌ڕه‌شه‌ی دابنێن.
ئاژانسی دهنگوباسی فارس ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له زاری عه‌تاڵڵا سـاڵحی بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی له داهاتوودا به‌رنامه موشه‌کیـیه‌که زیاتر په‌ره‌ی پـێده‌درێت تاوه‌کو موشه‌که‌کان به‌هێزتربن و به وردتر له ئامانجه‌کانیان بده‌ن.
پاشان گوتویه‌تی هیچ گرنگیـیهک به بڕیاره‌کانی دژی ئێران ناده‌ن و پـشـتگوێیان ده‌خه‌ن. ده‌ڵێت ئه‌مه پـێشـێلکردن نیـیه بۆ ڕێکه‌وتنه ناوکیـیه‌که، ئه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پـێی گه‌یشت.
هه‌رچه‌نده مانگی ڕابردوو سزاکانی سه‌ر ئێران سووککران، به‌ڵام هێشتا له نێوان تاران و واشنتن ناکۆکی هەن سه‌باره‌ت به به‌رنامه موشه‌کیـیه‌که‌ی ئێران که مه‌ترسی هه‌یه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بتوانرێت بۆمبی ناو‌کی لێببه‌سترێت.
به سووککردنی سزاکان ده‌یان ملیار دۆلار ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیدەری دەبێت لە پەرەپێدانی ئەم جۆرە بەرنامانە.