وەزیری بەرگری ئێران لە وتارێکدا وتی تاران مووشەکێکی بالیستیکی تاقیکردۆتەوە کە مەوداکەی دەگاتە 1400 کیلۆمەتر و موشەکێکی نوێی کروزیشی تاقیکردۆتەوە. ئەم هەنگاوەی ئێرانیش پشتگوێ خستنی داواکانی ئەمەریکایە بۆ ڕاگرتنی بەرنامە موشەکییەکەی.
وەزیری بەرگری ئێران ئەمیر حاتەمی وتی " موشەکە باڵیستیکیەکە بە ناوی قاسم سولەیمانیەوە ناونراوە مەوداکەی دەگاتە 1400 کیلۆمەتر و لە مەودای موشەکی کروزەکە زیاترە کە بە ناوی ئەبو مەهدییەوە ناونراوە و مەوداکەی دەگاتە 1000 کیلۆمەتر."
جێی ئاماژەیە لە مانگی یەکدا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە فڕۆکەخانەی بەغداد هەریەک لە سەرکردەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سولەیمانی و سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی کوژران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز